لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکان روونکردنەوە دەدرێت



وێستگەنیوز-

لە عێراق دابەشکردنی دووەم بەشە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان دەستیپێکردووە، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێم هیچ وادەیەکی دیارینەکردووە بۆ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکان.

دوێنێ یەکشەممە 4ی کانونی دووەمی 2025، عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی رایگەیاند، "نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکراون، بەڵام کە سەنتەری شارەکان هیچ بڕە نەوتێک دابەشنەکراوە و تائێستاش هیچ وادەیەی بۆ دیارینەکراوە".

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو لایڤەی پەیامنێرمان عومەر ئەحمەد، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025، سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، "لە سنووری سلێمانی نەوت لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری شار دابەشکراوە و تەنها ناوشار ماوە".

وتیشی، "نووسراویان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە بەمەبەستی دەستکردن بە دابەشکردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدایونەتەوە".


AM:10:58:05/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 2276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو