هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

دوای چوار رۆژ لە راگرتنی هاتووچۆ ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە سنووری ئیدارەی سۆران بە رووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2026، لە راگەیاندراوێکدا راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیان، "ئاگاداری گشت هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکەینەوە، ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەکرێتەوە، گەشتیاران دەتوانن بۆ هاتوچۆ و گەشتەکانیان سوودی لێ وەربگرن.

ڕۆژی پێنجشەممە 1ی کانوونی دووەمی 2026، هۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران دەکەینەوە، کە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دۆخی کەشوهەوا و سەختی ڕێگاکان، دەروازەی نێودەوڵەتی (زێت) بۆ کاتێکی نادیار بەڕووی گەشتیاراندا داخرا".


AM:10:19:05/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو