راگه‌یه‌ندراوێك له ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی-يهوه
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی داكۆكی له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی مامۆستا دڵشاد میرانی ده‌كات و بۆ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركردن له‌سه‌ر هه‌بوونی نیازی بایكۆت و خۆپیشاندان پێشهاتێكی مه‌ترسیداره".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی داكۆكی له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رایگه‌یاند كه "به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی مامۆستا و هاوپیشه و چالاكوان و ڕێكخه‌ری مانگرتوان (دڵشاد میرانی) ده‌كات و داوا له لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ده‌كات هۆكاری ده‌ستگیركردنی مامۆستا دڵشاد میرانی له نیوه‌شه‌ودا ئاشكرا بكات.
ده‌سته‌ی داكۆكی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌پرسێت "ئایا مامۆستا دڵشاد زیانی به ئه‌منی قه‌ومی گه‌یاندووه یان به‌رپرسیاری دزینی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه؟".
ده‌شڵێت: "به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان و ده‌ستگیركردن له‌سه‌ر هه‌بونی نیازی بایكۆت وخۆپیشاندان پێشهاتێكی مه‌ترسیدار و نه‌شیاوه و دژی بنه‌ماكانی ده‌ستوری عێراق و ئازادیه كهسیهكانه" .
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی داواده‌كات "به‌زووترین كات مامۆستا دڵشاد میرانی ئازادبكرێت و بگه‌ڕێته‌وه ناو خێزان ومنداڵه‌كانی".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه به‌وته‌ی دانا مه‌حمود تۆفیق برای مامۆستا دڵشاد، "شه‌وی شه‌ممه 3ی كانونی دووه‌م، هێزێك چوونه‌ته سه‌ر ماڵی براكه‌ی و ده‌ستگیریان كردووه".
رۆژی شه‌ممه مامۆستا دڵشاد له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه، داوایكردبوو مووچه‌یه‌ی بڕاوی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كه لای حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه سه‌رف بكرێت كه زیاتر له 46 مووچه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش رایگه‌یاندبوو، "رۆژی یه‌كشه‌ممه 4ی كانونی دووه‌م بایكۆتی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت".
PM:07:21:04/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت