نەوەی نوێ: لەگەڵ هیچ لایەنێک بۆ پرسی سەرۆک کۆماری عێراق گفتوگۆمان نەکردووە
وێستگەنیوز-
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی گفتوگۆکردنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی کانونی دووەمی 2026، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "تائێستا هیچ گفتوگۆ و دانیشتنێکی فەرمی و نافەرمی لەنێوان جوڵانەوەی نوێ و هیچ لایەنێکی سیاسی ڕوینەداوە بە تایبەت یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار".
ئاماژە بەوەکراوە، "جوڵانەوەی نەوەی نوێ تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە کە ئایا بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یان نا".
فراکسیۆنەکە دەڵێت، "سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و جوڵانەوەکە بڕیار دەدات کە فراکسیۆنەکەی لە بەغدا بۆ ئەو پرسە چۆن هەڵسوکەوت دەکات وە پابەند ئەبین بە بڕیاری سەرۆکی جوڵانەوەکەمان".
PM:01:54:04/01/2026
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت