لە سلێمانی لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا ژنێک گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوە ژنێک گیانی لەدەستدا.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3ی کانونی دووەمی 2026، دەوروبەری کاتژمێر 4:00 ئاگادارکراینەوە لە بوونی ئاگرێک لە ماڵێکی گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئاگرەکە تەنها لە مەتبەخی ماڵەکە کەوتبووەوە، تیمەکانمان توانیان کۆنتڕۆڵی بکەن، بەڵام لە رووداوەکەدا ژنێکی تەمەن 33 ساڵ گیانی لەدەستداوە".
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی وتی، "دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە".
PM:07:24:03/01/2026
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت