پەروەردەی سۆران روونكردنەوە لەسەر پشوو دەدات
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا راسپێردراون بە راوێژ لە گەڵ قائیمقامی قەزاکەیان کەوا دەستکراوەن لە بڕیاردان بۆ ئەوەی بکرێتە پشوو یاخود نا.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتیەکان.
ئاماژەشیكرد، بۆ ئەم مەبەستە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران دوای راوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیانی ئازیز، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا راسپێردراون بە راوێژ لە گەڵ قائیمقامی قەزاکەیان کەوا دەستکراوەن لە بڕیاردان بۆ ئەوەی بکرێتە پشوو یاخود نا بەپێی شوێنی جوگرافیا و رەوشی کەش و هەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە لە سنورەکەیان.
روونیشیكردەوە، هەروەها سەبارەت بەو مامۆستا و قوتابیانەی هاتووچۆ دەکەن لە قەزایەک بۆ قەزایەکی تر لەئەگەری دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ دەتوانن دەوام نەکەن و هیچ و ڕێکارێکی یاسای و کارگێڕیان لەگەل ناگیرێتە بەر .
PM:04:56:03/01/2026
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت