فایەق زەیدان بۆ مەسعود بارزانی: گرنگە كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار لە كاتی یاسایی خۆیدا پێشكەش بكرێن


وێستگه‌نیوز –

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە گرنگی دەزانێت ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ماوەی دیاریکراودا پێشكەش بكرێن.

راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "دادوەر فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ شاری هەولێر چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان كەوتووە".

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "زەیدان جەختی لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کردووەتەوە لە ماوەی یاسایی دیاریكراوی خۆیدا".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لای خۆیەوە بارزانی ستایشی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری كردووە لە چەسپاندنی رێزگرتن لە وادەی دەستووری لە پێکهێنانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن".


PM:04:18:03/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت