كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كه‌شی ئه‌مشه‌و و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌دوای نیوه‌شه‌و شه‌پۆلی به‌فر و باران بارین كۆتایی دێت، ده‌شڵێت: "له 12 كاتژمێری رابردوودا 49.6 ملیمه‌تر باران له ده‌ربه‌ندیخان باریوه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێشبینی ده‌كرێ له‌دوای نیوه شه‌و شه‌پۆلی به‌فر و باران بارین كۆتایی بێت كه چه‌ند ڕۆژێكه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "بۆ سبه‌ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و نزمترین پله‌كانی گه‌رما (1-3) پله نزمده‌بێته‌وه له سه‌نته‌ری شاره‌كان وه له ناوچه شاخاوییه‌كان (2-4) پله نزمده‌بێته‌وه به‌به‌راورد به پله‌كانی گه‌رمی ئه‌مڕۆ به‌ڵام به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما (2-3) پله به‌رزده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پێشبینی دروست بوونی ته‌م هه‌یه له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و بازیان و قه‌ره‌داغ و ته‌كیه و ناوچه‌كان ڕاپه‌ڕین و هه‌ندێ له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك".
كه‌شناسی هه‌رێم بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی به‌مشێوه‌یه راگه‌یاندووه:
هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوه
پیرمام 0.3 ملم
سلێمانی 7.9 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 2.7 ملم
ئاكرێ 0.2 ملم
ئامێدی 9.0 ملم
بامه‌رنێ 11.4 ملم
بازیان 3.4 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 49.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه 27.6 ملم
كه‌لار 2.8 ملم
مه‌یدان 24.4 ملم
چۆمان 6.8 ملم
PM:09:27:02/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت