كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه ناوی كاندیده‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه كه سبه‌ینێ شه‌ممه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌جیا بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بنه‌وه.
عه‌ره‌بیه كه كه‌ناڵێكی ئاسمانی سعودیه‌یه، رایگه‌یاند كه له هه‌نگاوێكدا به ئامانجی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق، بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی كوردی "پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان"له هه‌ولێر و سلێمانی به‌جیا كۆببنه‌وه.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه باسی له‌وه‌كردووه كه سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌جیا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاووتوێی پرسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بكه‌ن.
كه‌ناڵه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان كه به باڵا وه‌سفی كردوون، ده‌ڵێت: "مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و ئاماده‌بوونی جێگره‌كانی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێكردنی دۆسێكانی پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم، جگه له پرسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پارتی دیموكراتی كوردستان تاووتوێی چه‌ند ناوێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌كات، دیارترینیان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئێستای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حسێن وه‌زیری ئێستای ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ئه‌لعه‌ره‌بییه وت كه "رۆژی شه‌ممه سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه كه ره‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رته‌سك بكرێته‌وه له‌نێوان نزار ئامێدی و خالید شوانی له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوێكی تر.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ناوه‌كان به فه‌رمی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانتردا كه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی ئاماده‌ی ده‌بێت، ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ بڕیاردانی كۆتایی له‌سه‌ر كاندیدی یه‌كێتی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رچاوه سیاسییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌تایبه‌تی نوری مالیكی، هادی عامری و فالح ئه‌لفه‌یاز، سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتییان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویسته كاندیدێكی ته‌وافوقی پێشكه‌ش بكه‌ن كه لای كوتله سیاسییه جیاوازه‌كانی عێراق قبوڵكراو بێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی رۆیته‌رز، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه بووه‌ته خاڵێكی ململانێی هێزه كوردییه‌كان. به‌پێی داب و نه‌ریتی سیاسی له دوای ساڵی 2003ه‌وه ئه‌و پۆسته لای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵی شكاندنی ئه‌و قۆرخكارییه ده‌دات و ده‌یه‌وێت كاندیدێكی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
PM:07:42:02/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت