ئاگادارییه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییه‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كات كه:
*به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو دروستبوونی ته‌مێكی زۆر له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی بینین.
*داواتان لێده‌كه‌ین پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن، خێرایی ئۆتۆمبێله‌كانتان كه‌مبكه‌نه‌وه.
*گرنگی بده‌ن به‌لایتی ئۆتۆمبێله‌كانتان، به‌تایبه‌ت لایتی ته‌م به‌كاربهێنن و به‌دووربن له‌به‌كارهێنانی لایتی به‌رز (فوول لایت).
*ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كه لایتی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئیش ناكات، نه‌هێندرێنه سه‌ر شه‌قام، تاوه‌كو به‌دووربن له‌ڕووداوی هاتوچۆ.
*داواش له‌شۆفێران ده‌كه‌ین، بۆ كارێكی زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار نه‌كه‌ن، چونكه له‌چه‌ندین شوێندا ته‌م هه‌یه‌و ئاستی بینین بۆ چه‌ند مه‌ترێك كه‌مبوه‌ته‌وه.
PM:05:41:02/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت