کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو بەفربارین لە بەشێک لە ناوچەکان بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڕی باران و بەفر بارینی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و رەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت ئەمشەو شەپۆلی بەفربارین بەردەوام بێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی کە نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان هاوکات شەپۆلی (نمە باران و بارانی مام ناوەندی پچڕ پچڕ) بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم، هەروەها لەکاتەکانی نێوەڕۆدا شەپۆلی بارانبارین لە سەر ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانیان لاواز دەبێت و کاریگەریەکەی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەمێنێت تا سبەی ئێوارە پاشان کۆتایی دێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان چەندین پلە لە ژێر سفری سیلیزیەوە دەبێت و سەنتەری شارەکان نزیک دەبێت لە سفری سیلیزیەوە و خێرایی با (15-25) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا".
بڕی بارینی باران لە 12 کاتژمێری رابردوو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم:
هەولێر 4.7 ملم
شەمامک 2.7 ملم
پیرمام 9.5 ملم
سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 10.1 ملم
زاخۆ 13.0 ملم
بڕی بارینی بەفر لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم لە 12 کاتژمێری رابردوو:
رەواندز 1.5 سم
ناحیەی هێرۆ 4 سم
گوندی ڕێشە 22 سم
گوندی هاودیان 7.5 سم
قەڵادزێ مەرزی کێڵێ 10سم
PM:09:41:01/01/2026
ئهم بابهته 816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت