كەشناسی: باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت و شەوی هەینی شەپۆلەكە كۆتایی پێدێت


وێستگەنیوز-

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆش یەكی كانونی دووەمی 2026 باران و بەفر بارین بەردەوام دێت و شەوی هەینی شەپۆلەكە كۆتایی دێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت ( ناوچە سنوریەکان - مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر).

ئاماژەشیكرد، پێشبینی بارینی بەفر و کرێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەورو بەری و ئیدارەی زاخۆ و لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت .

روونیشیكردەوە، سبەى هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
دهۆک : 5 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی


AM:10:53:01/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو