قوباد تاڵه‌بانی: ناكۆكییه‌كانی ساڵانی رابردوو زیانی گه‌یاندووه، له ساڵی نوێ‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ناكۆكییه‌كانی ساڵانی رابردوو زیانی به پێگه‌ی كورد و هه‌رێم گه‌یاندووه، داواشیكرد هه‌موولایه‌ك له ساڵی نوێ‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و به هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌وه كاربكرێت بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزكرد و رایگه‌یاند:
*هیوادارین ساڵی 2026 ساڵێكی پڕ له خۆشی و ده‌ستكه‌وت بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موومان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ خزمه‌تكردن و ئاوهدانتركردنهوه و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
*پێویسته هه‌موو لایه‌ك به وانه‌وه‌رگرتن له ناته‌بایی و ناكۆكییه‌كانی ساڵانی رابردوو كه زیانی به پێگه‌ی كورد و هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه، له ساڵی نوێ‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و له جیاتی چه‌قبه‌ستن له ناكۆكییه‌كانی رابردوو.
*به هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌وه كاربكرێت بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردی.
*به یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری باشتر ده‌توانرێت كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و داكۆكی له ماف و داواكارییه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت.
PM:04:13:31/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت