مه‌سعود بارزانی: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌نگاوێك بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ردوو جێگرانی ده‌كات و رایگه‌یاند كه هیواداره هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی تازه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌نگاوێك بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له پلاتفۆڕمی (ئێكس) پیرۆزبایی له سه‌رۆكی تازه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ردوو جێگرانی كرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك ده‌سته‌ی تازه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
مه‌سعود بارزانی نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و عه‌دنان فه‌یحان جێگری یه‌كه‌م و فه‌رهاد ئه‌تروشی جێگری دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم".
سه‌رۆكی پارتی ده‌ڵێت: "هیوادارم هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی تازه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌نگاوێك بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌دیهاتنی برایه‌تیی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هات كه دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ ده‌ستی پێكرد و تیایدا هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی له پێكهاته‌ی سوننه به (208) ده‌نگ بووه سه‌رۆك و عه‌دنان فه‌یحان له پێكهاته‌ی شیعه به (177) ده‌نگ بووه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
PM:10:29:30/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت