هه‌سه‌ده: به‌توندی وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شقمان دایه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه به توندی وه‌ڵامی هێرشی فڕۆكه خۆكوژه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقیان دایه‌وه، كه ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرینیان كردبووه ئامانج.
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌پێشهاتێكی مه‌ترسیدار و له به‌رده‌وامی سیاسه‌تی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا، گروپه‌كانی (سوڵتان موڕاد)، (سوڵتان سلێمان شا/ ئه‌لعه‌مشات) و (ئه‌لحه‌مزات)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی دیمه‌شق له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به فڕۆكه‌ی خۆكوژی ناوچه نیشته‌جێبوونه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرینیان كرده ئامانج ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دواتر له كاتژمێر 4ی ئێواره‌دا جارێكی تر ئه‌و گروپانه به دوو فڕۆكه‌ی خۆكوژی تر گردی سیریاتێل-یان له هه‌مان ناوچه كرده‌وه ئامانج.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "هه‌ردوو هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی له‌ناو ریزه‌كانی هێزه‌كانمان نه‌بووه".
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند كه "له چوارچێوه‌ی مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ره‌وادا، هێزه‌كانمان سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی فڕۆكه خۆكوژییه‌كانیان كرده ئامانج، كه تێیدا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری تۆیۆتا و خاڵێكی سه‌ربازیی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌ئامانج گیرا و و به‌دڵنیاییه‌وه بریندار له ریزه‌كانیاندا هه‌یه".
ئه‌م پێكدادانه له كاتێكدایه كه هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌م دواییانه‌دا زیادی كردووه، هه‌سه‌ده‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ریان به توندی و بێ دوودڵی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
PM:10:10:30/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت