مه‌سرور بارزانی 3 په‌یامی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات و رایگه‌یاندووه كه ئومێده‌واره په‌رله‌مان رۆڵی كارای خۆی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ بگێڕێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا بۆ هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاندووه كه "به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان له‌م ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه گرنگه‌دا بۆ ده‌خوازم".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نووسیویه‌تی: "هیوادارم ئه‌ندامانی خولی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له ئاست چاوه‌ڕوانیی و خواستی خه‌ڵكی عێراقدا بن و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بن و بتوانن پڕۆژه یاسای پێویست و گرنگ له به‌رژه‌وه‌ندی گشت پێكهاته‌كان په‌سه‌ند بكه‌ن . هه‌روه‌ها ئومێده‌وارین ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك ده‌زگایه‌كی گرنگیی یاسادانان، ڕۆڵی كارای خۆی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا بگێڕێت".
له په‌یامه‌كه‌شیدا بۆ عه‌دنان فه‌یحان جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م هیوای سه‌ركه‌وتنتان له‌م به‌رپرسیاریه‌تییه گرنگه‌دا بۆ ده‌خوازم".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "ئومیده‌وارین ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به گشتیی، ڕۆلی گرنگیی خۆیان له بواری یاسادانان و ده‌ركردنی پڕۆژه یاساكان له خزمه‌تی گشت هاووڵاتییان و پێكهاته‌كانی عێراقدا له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێزگرتن له سیسته‌می فیدراڵیدا ببینن".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌په‌یامی سێیه‌میشیدا بۆ فه‌رهاد ئه‌ترووشی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه كه "به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و ئومێدی سه‌ركه‌وتنتان له‌م ئه‌ركه نوێیه‌دا بۆ ده‌خوازم".
مه‌سرور بارزانی هیوایخواسووه كه فه‌رهاد ئه‌تروشی "به هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بتوانن خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشت هاووڵاتی و پێكهاته‌كانی عێراق بكه‌ن و له هه‌مانكاتدا ، داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیش بكه‌ن".
PM:08:36:30/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت