غالب محه‌مه‌د: به 5 كورسییه‌وه مه‌عنه‌وییه‌ن له هێزێكمان برده‌وه كه 70 ساڵه هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌ی ڕابردوودا پۆست، سه‌فقه، ده‌سه‌ڵات، به‌م شێوازه به ئێمه‌یان وت: (چیتان بوێت بۆتان ده‌كه‌ین به‌س كاندیدهكهتان بكشێننه‌وه).
*هاوكات هه‌ڕه‌شه و تكاكاری، شتێك نه‌ما نه‌یكه‌ن و نه‌یڵێن، به‌ڵام ئێمه به‌ره‌ی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌ڵبژارد و به‌رده‌وام بووین.
*یه‌ك ده‌نگی ده‌نگده‌رانمان ناگۆڕینه‌وه به هه‌موو سامانی دنیا، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان و متمانه‌تان نادۆڕێنین.
*راسته ئه‌وان له‌دوای سێ گه‌ڕی هه‌ڵبژاردن، له سێیه‌مدا ده‌نگیان زیاتر بوو، به‌ڵام ئێمه به 5 كورسییه‌وه مه‌عنه‌وییه‌ن بردمانه‌وه له هێزێك كه 70 ساڵه هه‌یه‌و خۆی به هێزێكی گه‌وره ده‌زانێت و كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن (یه‌ك ملیۆن ده‌نگمان هێناوه) به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا شكستیان بینی.
PM:07:24:30/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت