سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: ده‌نگ به‌كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌ده‌ین
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه له گه‌ڕی سێیه‌مدا ده‌نگ به كاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ده‌ن.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا وتی: "ئه‌مڕۆ رێكه‌وتن كراوه و كۆدهنگیش هه‌یه".
وتیشی: "بۆیه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی بڕیارماندا ده‌نگ به فه‌رهاد ئه‌تروشی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بده‌ین".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد كه "كۆده‌نگی له‌سه‌ر فه‌رهاد ئه‌تروشی هه‌یه و ته‌واوی لایه‌نه عێراقیه‌كان رێككه‌وتون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌و و ئێمه وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆدهنگییهداین".
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد. د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت كه "به‌كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كرایه‌وه.
وتیشی: "له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه فه‌رهاد ئه‌مین سه‌لیم كاندید كرا و له‌لایه‌ن ره‌وتی هه‌ڵوێسته‌وه رێبوار كه‌ریم كاندید كراوه".
PM:05:04:30/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت