زیتۆ سیانی خه‌ڵاتی ماندێلای ئه‌مساڵی پێبه‌خشرا
وێستگه‌نیوز-
زیتۆ سیانی كوڕه كوردی شاری هه‌ولێر كه‌یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له‌مافی زیندانییه‌كانی عێراق ده‌كات و 20 ساڵ ئه‌زموونی هه‌یه له‌كاركردن له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مرۆ خه‌ڵاتی ماندیلای وه‌رگرت كه ساڵانه ده‌به‌خشرێته چالاكه‌وانێكی مافی مرۆڤ ومافی به‌ندكراوان.
تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان بە هاوکاری ڕێکخراوی هاریکاری گەلی نەرویجی لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٥ بە شێوەی ساڵانە دەرگای واڵا کردووە بۆ داکۆکیکارانی مافی زیندانییەکان لە عێراق بەمەبەستی بەربژێریکردن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی (ماندێلا) لە عێراق.
ئامانج لەم خەڵاتە ناساندنی دەستکەوتەکانی ئەو کەسانەیە کە خۆیان تەرخان کردووە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی، هاوکات ڕێزگرتنە لە ژیانی ناوازە و کەلەپووری بەرچاوی نیڵسۆن ماندێلا لە بواری ئاشتەوایی، گواستنەوەی سیاسی، گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی، و بیرکردنەوەی ناتوندوتیژی.
بۆ ئه‌مساڵ خه‌ڵاته‌كه له‌رێ و ڕه‌سمێكدا له‌شاری هه‌ولێر به‌خشرا به زیتۆ سیانی به‌رپرسی مافه‌كانی مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌نگه‌ر خدر حه‌مه‌د به‌ریوبه‌ری جێبه‌جێكاری تۆڕی دادپه‌وه‌ری به‌ندییه‌كان به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند هۆكاری پێبه‌خشینی خه‌ڵاتی ماندێلا بهزیتۆ سیانی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بووه كه ناوبراو توانیویه‌تی دۆخی زیندانیان له‌ناو زیندانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر ببات.
هه‌روه‌ك وتیشی: زیتۆ سیانی له‌رێگه‌ی پۆسته‌كه‌یه‌وه لهیونامی توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و زیندانیان بكات.
زیت‌و سیانی به‌ربرسی مافه‌كانی مرۆف له یونامی ...ئه‌زمونی 20 سال كاركردنی هه‌یه وه‌ك به‌ربرسی مافه‌كانی مرۆف له نه‌ته‌وه یهككرتوهكان .
ریكخه‌ری هه‌ریمی مافه‌كانی مرۆف له ریكخراوی ئه‌ی دی ئیفی ئه‌مریكی سه‌ر به ی‌و ئیس ئه‌ید.
هه‌ڵگری ماسته‌ر له یاسای نیوده‌وله‌تی مافه‌كانی مرۆف.
PM:04:08:30/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت