جەمال كۆچەر: سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری بابەتی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی دەكاتەوە
وێستگهنیوز –
پەرلەمانتارێكی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دادوەر فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری، بابەتی یاسایی و دەستووری بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دادەنێت.
جەمال كۆچەر، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "ئامادەبوونی دادوەر فایق زەیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران(بەتەمەنترین پەرلەمانتار)، بەئامانجی روونکردنەوەی بابەتە یاسایی و دەستوورییەکانە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەمڕۆ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دادوەر زەیدان ئەو مشتومڕە بەردەوامەی سەبارەت بە بەستنی دانیشتنەکە و پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی دەکاتەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە دادوەر فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە پەرلەمانی عێراق ئامادە بووە و لەگەڵ عامر فایز بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمان كۆبووەتەوە.
PM:03:07:30/12/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت