ڤیان سەبری: ئەگەر پێویست بكات گەڕی چوارەمیش دەكەین تاوەكو پۆستەكە بۆ پارتی بێت


وێستگه‌نیوز –

سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر پێویست بكات چوار گەڕی تریش دەكەین تاوەكو پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پارتی یەكلایی ببێتەوە.


ڤیان سەبری، سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، "پارتی ژمارەیەكی قورسە لە هاوكێشەی سیاسیدا".

دووپاتیشیكردەوە، "دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەكراوەیی دەهێڵینەوە و چوار گەڕی تریش ئەنجام دەدەین تاوەكو پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پارتی یەكلایی بكەینەوە".

ڤیان سەبری، هۆشداریشیدا و دەڵێت، "ئەوانەی پابەند نەبن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتیش لە هیچ دانوستان و لێكتێگەیشتنییەكی داهاتوودا لەگەڵیاندا پابەند نابێت".


PM:01:25:30/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت