ژن و مێردێک لەهەولێر کوژران و ژنەکە دوو گیان بووە


وێستگەنیوز-

شەوی ڕابردوو لەشاری هەولێر ژن و مێردێک کوژران و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەک چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕویداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کێشەیە لەکاتی خۆیدا لەڕووی یاساو عەشایرییەوە چارەسەرکراوە و نازانرێت لەبەر چ هۆکارێک سەری هەڵداوەتەوە.

خانەوادەی كوژراوەكان دەڵێن، "ژنەکە دوو گیان بووە و كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ شەش حەوت ساڵ بەر لەئێستا كە لەكاتی خۆی لە رێگای یاسا و سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەر كراوە".

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، "هێرشیان كردووەتە سەریان بۆ نێو ماڵەكەی خۆیان و هەردووكیان كوژراون و خاوەنی منداڵێكی چوارساڵانن و پیاوەكە تەمەنی 33 ساڵە و ژنەكەشی 26 ساڵە".


PM:12:45:30/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت