ئاڵا تاڵەبانی: من بڕیار بەدەستی پارتی بم كاندیدەكەم دەكشێنمەوە و پاڵپشتی لە رێبوار كەریم دەكەم


وێستگه‌نیوز –

ئەندامێكی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت من لە جێگای بڕیار بەدەستانی پارتی بم كاندیدەكەم دەكشێنمەوە و پاڵپشتی له رێبوار كەریم دەكەم.


ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەگەر من لە جێگای بڕیار بەدەستانی پارتی بم كاندیدەكەم دەكشێنمەوە و پاڵپشتی خۆم بۆ رێبوار كەریم كاندیدی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی دەكەم".

وتیشی، "ئەگەر بەدەست من بێت وەك ساڵی 2014 كە چۆن پۆستی جێگری دووەم درا بە ئارام شێخ محەمەد، لە فراكسیۆنی گۆڕان، بەهەمان شێوە ئەمساڵ پێم باشە ئەو پۆستە بدرێت بە رێبوار كەریم، لەگەڵ پاراستنی مافەكان بۆ پۆستە جێبەجێكارەكانی دیكە".

بەوتەی ئاڵا تاڵەبانی، "ئەمەش سەرەتایەكی نیازپاكی دەبێت بۆ رێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردی و پەلەكردن لە بەگەڕخستنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنەكاندا".


PM:12:25:30/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت