قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ: لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ دەرکرا
وێستگهنیوز-
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ دەرکراوه.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی قەزای چەمچەماڵ، ئاماژه بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لەسەرجەم خوێندکارانی پارالێڵی سنوری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگا و زانکۆکان( بلۆم و بەکالۆریۆس و ماستەر و دبلۆمی باڵا و دکتۆرا).
رێکارەکان:
-پێویستە خوێندکار پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەک( موختار) بهێنێت بۆ دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بۆ ئەوەی نوسراو بۆ پەیمانگا و زانکۆکەی بکرێت بەمەبەستی لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنەکەی.
AM:11:51:30/12/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت