له به‌غداوه فشارێكی زۆر له كاندیده‌كه‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌كرێت تا بكشێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداوه تایبه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه له ئێستادا فشارێكی زۆر له رێبوار كه‌ریم كاندیدی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی ده‌كرێت تا له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بكشێته‌وه و شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی پارتی ده‌ربچێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "له به‌رامبه‌ردا ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی بڕیاری داوه كاندیده‌كه‌یان نه‌كشێته‌وه و به‌رده‌وام بێت له خۆكاندیدكردن".
وتیشی: "له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی پارتی ده‌ربچێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د شیاع سودانی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی و لایه‌نه كوردستانییه‌كان جگه له پارتی كار ده‌كه‌ن كه رێبوار كه‌ریم ده‌ربچێت.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، پارتی له ئێستادا كار ده‌كات بۆ تێكدانی نیساب بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دوابخرێت تا ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات بۆ نموونه له‌گڵ كێدا رێككه‌وتنی كردووه نه‌چنه ژووره‌وه تا لانی كه‌م نیسابی دانیشتنه‌كه تێكبده‌ن".
PM:11:40:29/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت