چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر دووچاری به‌سته‌ڵه‌ك بووین؟
وێستگه‌نیوز -
دیاره دۆخه‌كانی ڕێگه‌وبان به ئاستی جۆربه‌جۆر كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر شۆفێرییكردن هه‌یه، به هۆی ناڕونیی بینین و كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی لێكخشان له نێوان شه‌قام و تایه‌ی سوارڕه‌وه‌كاندا و بێگومان كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر خوڵقانی ڕوداوی هاتوچۆ و كه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌سات و قوربانی. به‌سته‌ڵه‌ك یاخو خلیسكی ڕێگه‌وبان یه‌كێكه له دۆخه خراپه‌كانی ڕێگه‌وبان و ڕه‌نگه مه‌ترسیدارترینیان بێت!
ده‌كرێت به‌ستنی ڕێگه‌وبان پۆلێن بكه‌ین بۆ سێ قۆناغ:
١. قۆناغی به‌ستنی كه‌م: كاتێك ڕوده‌دات كه پله‌كانی گه‌رما له نێوان ۲ پله سه‌روو سفر تا ٣ پله له‌ژێر سفری سیلیزییه‌وه بێت. له‌م باره‌دا هه‌موو شه‌قامه‌كان نایبه‌ستێت، به ته‌نها چه‌ند شوێنێك ده‌یبه‌ستێت، وه‌ك سه‌ر پرد كه گه‌رمی زه‌وی لێ دوره و شوێنی نسرم یان نزیك ده‌ریا.
٢. قۆناغی به‌ستن: كاتێك ڕوده‌دات كه پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان ٤ پله‌ی ژێر سفر تا ١٢ پله له‌ژێر سفری سیلیزییه‌وه بێت، ئه‌م جۆره‌یان دوو له‌سه‌ر سێی شه‌قامه‌كان ده‌یان به‌ستێت، سه‌ره‌ڕای سه‌رپرد و كه‌نار ده‌ریا و شوێنی نسرم.
٣. قۆناغی شه‌خته: كاتێك ڕوده‌دات كه پله‌كانی گه‌رما ساردتر بێت له ١٢ پله‌ی ژێر سفری سیلیزییه‌وه. ئه‌م جۆره‌یان سێ له‌سه‌ر چوار یان به‌شی زۆری شه‌قامه‌كان ده‌یبه‌ستێت.
دوو جۆری به‌ستن:
جۆره‌كانی به‌ستن دوانن، به‌ستنی سپی و به‌ستنی ڕه‌ش. بێگومان هه‌ردوو جۆره‌كه مه‌ترسیدارن، به‌ڵام جۆڕی ڕه‌ش مه‌ترسی ئێجگار زۆرتره، چونكه هێزی لێكخشان نزم ده‌بێته‌وه بۆ ئاستێكی زۆر نزم و تا ئاستی سفر ده‌ڕوات و پێویستی به وریایی زیاتر هه‌یه.
خۆ ئامه‌ده‌كردنی پێشوه‌خت
ئه‌گه‌ر په‌یت به‌وه برد كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا به‌ستن یا شه‌خته ڕووده‌دات و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌ك ده‌ڕۆیت كه ئه‌و ئه‌گه‌رانه له‌گۆڕێ بێت، ئه‌وا پێویسته ئه‌م خاڵانه ڕه‌چاوبكه‌یت:
١. دڵنیابوون له باشی و قووڵیی نه‌خشه‌كانی سه‌ر تایه‌كان.
٢. بوونی شله‌ی دژه‌به‌ستن (Antifreeze) له ڕادیاته‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌دا به ڕێژه‌ی ٪١٠٠.
٣. دڵنیابوون له باش كاركردنی فڵچه و ماتۆڕی ئاوی فڵچه‌ی جامه‌كان.
٤. دڵنیابوون له هه‌وای گه‌رم بۆ جامه‌كان و كاركردنی ئێركۆدشنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت (AC). چونكه له كاتی سه‌رمای زۆردا ڕه‌نگه به ته‌نیا هه‌وای گه‌رم ده‌ره‌قه‌تی ته‌مومژی سه‌ر جامه‌كان نه‌یه‌ت.
٥. دڵنیابوون له باش كاركردنی ته‌لی ته‌مڕه‌وێنی سه‌ر جامه‌كان.
٦. دڵنیابوون له باش كاركردنی لایته‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه.
٧. كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وای تایه‌كان ٥ تا ٨ پاوه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، سه‌ره‌ڕای داگیرسانی گڵۆپی كه‌م هه‌وایی تایه‌كان، یان به‌ستنی زنجیر له كاتی پێویستدا، یاخود به‌كارهێنانی تایه‌ی زستانه‌ی تایبه‌ت.
٨. پێویسته دڵنیابیت له باش كاركرنی پاتریی ئۆتۆمبێله‌كه.
۹. پێویسته شله‌مه‌نی دژه‌به‌ستن بكرێته تێشوی ئاوی فڵچه‌كانه‌وه.
۱۰. چاكتره شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت پڕبكه‌یت بۆ حاڵه‌تی په‌ككه‌وتن یان به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و جلوبه‌رگی گه‌رم و به‌تانی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵبگیرت، له‌گه‌ڵ خواردنی له‌قوتونراو و ئاوی خواردنه‌وه.
چۆن له كاتی به‌ستن و شه‌خته‌دا ئۆتۆمبێل لێبخوڕین؟
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغانه‌دا به سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێل لێبخوڕین، پێویسته تێبینی ئه‌م خاڵانه بكه‌ین:
١. ئه‌گه‌ر په‌یت به‌وه برد ڕێگه به‌سته‌ڵه‌كه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر كرا گه‌شته‌كه‌ت دوابخه.
٢. له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی گوگڵ تێبینی بكه هه‌رشوێنێك قه‌ره‌باڵغی زۆر و خنكانی هاتوچۆی تیادا بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ر زۆره شه‌قامه‌كه له‌و ئاسته‌دا به‌ستبێتی، بۆیه هه‌وڵبده ڕێگه‌كه‌ت بگۆره.
٣. پێویسته ماوه‌ی سه‌لامه‌تی درێژبكه‌یته‌وه بۆ دوو تا سێ هێنده‌ی ئاسایی، واتا چوار تا شه‌ش چركه، كه ده‌كاته خێرایی خۆت كۆ ۱۰ مه‌تر تاوه‌كو ئه‌وه‌نده و نیوی خێراییت كۆ ۱٥ مه‌تر، واتا ئه‌گه‌ر له خێرایی ٥۰كم/سه‌عات لێت خوڕی، با ماوه‌ی سه‌لامه‌تی خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت لانی كه‌م ٦۰ تا ۹۰ مه‌تر بێت.
٤. خۆت به‌دوور بگره له ئیستۆپی ته‌واو، هه‌وڵبده نه‌رمه ئیستۆپ به‌كاربهێنی به ڕێژه‌ی سێ یه‌ك
٥. خۆت به‌دوور بگره له خاوكردنه‌وه و وه‌ستانی كتوپڕ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سوارڕه‌وی دوای تۆ لێته‌وه نزیك بوو.
٦. خۆت به‌دوور بگره له به‌كارهێنانی سیستمی جێگیركردنی خێرایی (Cruise control system) . چونكه له كاتی هه‌ڵخلیسكاندا ئه‌و سیسته‌مه هه‌وڵده‌دات قه‌ره‌بووی خێرایی بكاته‌وه و ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی جڵه‌و.
۷. هه‌وڵبده به گێڕی قورس ئۆتۆمبێل لێبخوڕیت تاوه‌كو خاوكردنه‌وه و وه‌ستان ئاسان بێت.
٨. هه‌وڵبده له شوێن تایه‌ی ئۆتۆمبێلی پێش خۆته‌وه لێبخوڕیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببووه هۆی به‌ستنی ڕه‌ش، ئه‌وا چه‌ند ده‌كرێت به‌شێك له كه‌نار ڕێگه‌كه به‌كار بهێنی.
۱۰. لایتی نزم به‌كاربهێنه، تاوه‌كو له جام و ئاوێنه‌ی سوارڕه‌وه‌كانی تره‌وه باشتر ببینرێیت.
۱۱. له كاتی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین بۆ كه‌متر له ۳۰۰ مه‌تر، گڵۆپی ته‌می پێشه‌وه به‌كاربهێنه و له كاتی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین بۆ كه‌متر له ٥۰ مه‌تر هه‌ردوو گڵۆپی ته‌می پێش و دواوه به‌كار بهێنه، ئه‌گه‌ر كه‌وتیته قه‌ره‌باڵغی و ڕیزبه‌ستنه‌وه، پێویسته یه‌كسه‌ر هه‌ردو گڵۆپی ته‌می پێش و دوا بكوژێنیته‌وه، تاوه‌كو كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر لێخۆڕه‌كانی پێش و پاش خۆت نه‌بێت.
۱۱. هه‌وڵبده سیسته‌می دژه خلیسكان كارا بكه‌یت، ئه‌گه‌ر هه‌بێت له ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا، واته (گڵۆپی (TCS OFF یان (Traction Control System off) كوژابێته‌وه.
به هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی ڕێگه‌وبان له سه‌رجه‌م دۆخه‌كانی ڕێگه‌وباندا.
ئاماده‌كردنی: ڕێكخراوی ترافیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانیانی هاتوچۆ
PM:06:12:29/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت