وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم: بە رێژەیەکی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەکانەوە زیادیان کردووە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2025، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە دوایین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەکانەوە زیادیان کردووە و کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی بەرزتریان تۆمارکردووە".


ئاماژە بەوەکراوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، بەکاریگەری دوایین شەپۆل لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە، دەربەندیخان 60 سم و دوکان 85 سم و بەنداوی دهۆک 16 سم و گۆمەسپان 60 سم ، ئاستی ئاو زیادیکردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەنداوە بچوکەکانیش لە سنووری گەرمیان، سلێمانی، هەولێر و دهۆک کە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەکە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون ئەوانی تریش زیادیان کردووە و ئاویان لێ کۆگا کراوە.

وەزارەتەکە دەڵێت، کاریگەریی شەپۆلەکە رۆژانی داهاتووش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە، هەرێمی کوردستان بە کەشێکی تەڕەوە و بوژانەوەی سەرچاوەکانی ئاو پێدەنێتە ساڵێکی نوێ.


PM:03:01:29/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت