کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەکاتەکانی بەیانی شەپۆلێکی تری بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی سەرەتا لەناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان بۆ کاتەکانی دوانیوەڕۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە, لەزۆربەی ناوچە شاخاووییەکان، هەروەها سەنتەری پارێزگاکانی (دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە) وە دەوروبەری سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر و کەرکوکیش) دەگرێتەوە لەگەڵ نمە باران لەناوچە نزمەکانی هەرێم, پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نەبێت دابارینی کرێوە بەردەوامی دەبێت، سەبارەت بە بڕی دابارین بۆ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان پێشبینی (15-30) سم بەفر و بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان (5-15) سم دەکرێت، خێراى با لەزۆربەی کاتەکان بە چالاکی دەمینێتەوە لەهەندی کات زیاد دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک بەتایبەتی بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ، هەروەها پلەکانی گەرما 5 بۆ 8 پلە دادەبەزن، لەزۆربەی ناوچەکان لە سفری سلییزی نزیکدەبنەوە و ناوچە شاخاوییەکان لەژێر سفر دەبن".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى سێشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەگشتی بەنزمی دەمینێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، تەنها ناوچە نزمەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : سفر پلەی سیلیزی
دهۆک : 1- پلەی سیلیزی
زاخۆ : 2- پلەی سیلیزی
کەرکوک : 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی
سۆران: 1- پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 1- پلەی سیلیزی
ئامێدی: 4- پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی


AM:11:14:29/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت