قایمقامی سیدەکان: ئەو 21 کەسەی ماوەی دوو رۆژ بوو لە کوێستانەکانی لۆلان گیریان خواردبوو رزگارکران


وێستگەنیوز-

قایمقامی قەزای سیدەکان رایدەگەیەنێت، تەواوی ئەو شوانکارانەی کە لە لۆلان بەهۆی بارینی بەفر گیریان خواردبوو رزگارکران.


ئەمڕۆ دووشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2025، ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان رایگەیاند، "ئەو 21 شوانکارەیەی ماوەی دوو رۆژ بوو لە کوێستانەکانی لۆلان گیریان خواردبوو و بێسەروشوێن ببوون رزگارکران".

ماوەی دوو رۆژ بوو لە کوێستانی لۆلان لە قەزای سیدەکان، 21 کەس بێسەروشوێن ببوون، 13 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەشتی دیکەیان خەڵکی باشووری کوردستان بوون.

قایمقامی سیدەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەندروستیی هەموویان باشە و سەلامەتن و کەمێکی دیکە دەگەنەوە نێو خێزانەکانیان".


AM:10:28:29/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت