"له ماوی چه‌ند كاتژمێرێك ناڕه‌زایی له سوریای نوێ‌دا دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و ده‌یانی تر برینداربوون"
وێستگه‌نیوز –
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له ماوی چه‌ند كاتژمێرێك ناڕه‌زایی له سوریای نوێ‌دا دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و ده‌یانی تریش برینداربوون، ده‌شڵێت: "حكومه‌تی سوریا شوێنپێی به‌شار ئه‌سه‌دی هه‌ڵهاتوو و بهڵتهجییهكانی هه‌ڵگرتووه".
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له وڵاتی به‌ریتانیایه، بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه شێخ غه‌زال غه‌زال داوای كردبوو له ناوچه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سوریا و ناوچه عه‌له‌وییه‌كان، گۆڕا بۆ یه‌كێك له توند‌وتیژترین وێستگه‌كانی سه‌ركوتكردن له دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووه‌وه و ته‌نها له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا "دوو شه‌هید و نزیكه‌ی 50 برینداری لێكهوتهوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه خۆپیشاندانه‌كه به دروشمی ئاشتیانه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به فیشه‌ك و چه‌قۆ و زرێپۆش وه‌ڵام درایه‌وه به وێنه و ڤیدیۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی له پشت پێشێلكارییهكانه تۆماركراوه.
ئه‌و رێكخراوه ده‌ڵێت: "له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا هه‌زاران خۆپیشانده‌ر وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی شێخ غه‌زال غه‌زالیان دایه‌وه و له رێوشوێنێكی ئه‌منی تونددا له لازقیه، ته‌رتوس، بانیاس، جه‌بله و حومس ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی (ئێمه فیدڕاڵی-مان ده‌وێت)یان ده‌وته‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگریان له خۆپیشانده‌ران - به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له عه‌له‌وییه‌كانن – ده‌كرد بگه‌نه گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كان".
ده‌شڵێت: "سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی ئه‌منی، خۆپیشانده‌ران جه‌ختیان له‌سه‌ر سروشتی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان و مافیان بۆ ده‌ربڕین كرده‌وه، هاوكات گروپه لایه‌نگره‌كانی حكومه‌ت، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پاسه‌وانییان ده‌كرا، له شوێنه دژبه‌یه‌كه‌كان خۆپیشاندانیان كرد".
وه‌ك روانگه‌ی سوری باسی ده‌كات: "دوای كه‌متر له نیو كاتژمێر له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان، یه‌كه‌م هێرش له بانیاس، دواری كشتوكاڵ له لازقیه، جه‌بله و حومس تۆماركرا. خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ڕژێم و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی و گروپه‌كانی ناسراو به (ئاشتی مه‌ده‌نی) لێیاندرا. رێگریكردن له تۆماركردن، ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی، سووكایه‌تی تائیفی و هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێكردنی زۆره‌ملێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان قۆناغی دووه‌می په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوو".
ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه به‌ره‌و ئاستێكی مه‌ترسیدارتر په‌ره‌ی سه‌ند. له دواری ئه‌زهه‌ری له لازقیه، بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌كرا، هه‌روه‌ها هه‌وڵدرا به ئۆتۆمبێل خۆپیشانده‌ران بكرێن به‌ژێره‌وه و ژماره‌یه‌ك ماڵیش به‌ردباران كرا".
روونیشیكرده‌وه كه "له جه‌بله، خوێناوی‌ترین دیمه‌ن ڕوویدا كاتێك لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات به چه‌قۆ و ساتۆر هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران له دواری عه‌ماره و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر به سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندروستی هه‌ندێكیان ناجێگیره".
ده‌شڵێت: "تا نیوه‌ڕۆی له لازقیه دوو كه‌س به ته‌قه گیانیان له‌ده‌ست دا، جگه له برینداربوونی 48 كه‌س له لازقیه، جه‌بله و ته‌رتوس كه هه‌ندێكیان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره".
"به‌پێی سه‌رچاوه نزیكه‌كان له حكومه‌تی سوریا هاوكات ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی كوژراوه"، رونگه‌ی سوری وای بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكردووه كه "له ته‌ڕتوس گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارهێنرا، هاوكات له چه‌ند شارێك ته‌قه‌كردن و هێرشكردنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران به چه‌قۆ به‌رده‌وام بوو".
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتی سوریا هێزی گه‌وره‌یان نارده ئه‌و شارانه‌ی خۆپیشاندانیان تیادا ئه‌نجام درا و زرێپۆش و تانكیان له شه‌قامه‌كانی لازقیه و ناوچه‌كانی دیكه بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها له جه‌بله ئاو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا".
راشیگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هاتنی ئێواره دۆخه‌كه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و به‌بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكو په‌ره‌ی سه‌ند و كارگه‌یشته هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ماڵه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی لازقییه، له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن بۆ ئاسمان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌نێو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ڕوانگه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دوای ئه‌و خۆپیشاندانانه هات كه به‌ته‌واوی ئاشتیانه بوون، ئه‌مه‌ش تۆمه‌ته‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی "به‌ڵته‌جی نوێ" و به‌كارهێنانی شێوازی سه‌ركوتكردنی نوێ ده‌سه‌لمێنێت كه زۆر له‌و تهكنیكانه ده‌چێت كه بهڵتهجییهكانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌كاریان ده‌هێنا و پێش ساڵی 2011 باو بوون.
PM:07:29:28/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت