وەزیری بازرگانی عێراق: ئامادەین سەبەتەی خۆراكی پێشكەش بە زیانلێكەوتوانی چەمچەماڵ بكەین


وێستگه‌نیوز –

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی سەبەتەی خۆراكی پێشكەش بە زیانلێكەوتوانی چەمچەماڵ بكات.


وەزارەتى بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "وەزیری بازرگانی عێراق ئەسیر داود غرێری، پێشوازی لە فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان كردووە لە بەغدا و باسیان لە پێدانی سەپەتەی خۆراكی كردووە بە هەرێم".

بەپێی راگەیەندراوەكە، "وەزیری بازرگانی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە سەبەتەی خۆراكی پێشكەش بەو ناوچانەی چەمچەماڵ بكات، كە بەهۆی لافاوەكەوە زەرەروزیانیان بەركەوتووە".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "وەزیری بازرگانی عێراق خەمخۆری وەزارەتەكەی دووپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی هاوكاری لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ میكانیزمی ئامادەكردنی سەبەتەی خۆراكی بۆیان و بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشكردندا".

جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی كاری هاوبەش بۆ نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانەی كە رەنگە رووبەڕووی دۆسیەی خۆراك ببێتەوە.


PM:07:21:28/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو