وه‌زاره‌تی دارایی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ستی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه (31ی كانوونی یه‌كه‌می 2025) مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌هه‌مان ڕۆژدا مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابه‌ش ده‌كرێت كه له‌دوای (2024/7/1) به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست و هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراون".
وهزارهكه راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه شایسته‌كانیان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت.
PM:05:02:28/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت