کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2025، شەپۆلی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامە تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ، سەبارەت بە بەفربارین لە ئێستادا لە زۆربەی چیا بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفربارین بەردەوامە ناوچە جیاجیاکانی تر (سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکان) بەهۆی بەهێزی کاریگەری شەپۆڵەکە سەرجەمی ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری بارانبارین و بەفر بارینە، ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە بارانبارین بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری شەپۆڵی باران وەک قۆناغی یەکەم کۆتای دێت و لەسەر ناوچەکەمان کەمێک لاواز دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەکات خێرای با لەگەڵ باران بارین بە چالاک دەمێنێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2025، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەفر بارین کەمێک لاواز دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان تەم و بەفر بارینێکی کەم لەسەر ناچە شاخە بەرزەکان بەردەوامی دەبێت، پاشان کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ کەشی ناوچەکەمان تێکەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە دووبارە بارانبارین و بەفر بارین لەسەرجەمی ناوچەکەمان دەستپێدەکاتەوە باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، هەروەها لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری بەفر بارینی دەبێت هەموو ئەو ناوچانەی بەرزیان لە 750 مەتر بەرزە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفری هەیە، تا ڕۆژی سێ شەممە کاریگەری ئەو ناجێگیریەی کەش بەردەوامی دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی
دهۆک : 1 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی
AM:11:23:28/12/2025
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت