رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رێژەی بارانبارینی وێستگەکانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، (لە کاتژمێر 9ـی بەیانیی ڕۆژی 27-12-2025 تا 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ 28-12-2025) ڕاگەیاند.
بەپێی ئامارەکان، لە زۆربەی ناوچەکان بارانی باش باریوە و زۆرترین ڕێژەش لە پارێزگای سلێمانی لە شارۆچکەی یاخسەمەر تۆمار کراوە کە 132 ملیمەتر بووە.
رێژەی بارانبارین لە پارێزگاکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
پارێزگای سلێمانی:
- یاخسەمەر: 132 ملم
- سەید سادق: 115 ملم
- چوارتا: 109.5 ملم
- قەڵادزێ: 94.5 ملم
- چوارقوڕنە: 83.3 ملم
- بازیان: 72.4 ملم
- سەنگاو: 66.6 ملم
- چەمچەماڵ: 60.6 ملم
- قەرەداغ: 53.8 ملم
- هەڵشۆ: 48.6 ملم
- قەرەهەنجیر: 38.8 ملم
- سلێمانی (ناوەندی پارێزگا): 38.6 ملم
- تەق تەق: 36 ملم
- دەربەندیخان: 9 ملم
- سپی سەنگ: 3.8 ملم
- لە وێستگەکانی دوکان، ماوەت و پێنجوێن هیچ بڕە بارانێک تۆمار نەکراوە.
پارێزگای دهۆک:
- دینارتە: 120.5 ملم
- بجیل: 83.3 ملم
- چەمانکێ: 76 ملم
- زاویتە: 76 ملم
- شێلادزێ: 68.5 ملم
- باتیفا: 56 ملم
- دێرەلوک: 55 ملم
- سەرسەنگ: 50 ملم
- مانگێش: 40 ملم
- قەسرۆک: 37 ملم
- ئامێدی: 35 ملم
- زاخۆ: 33.1 ملم
- باعەدرێ: 33 ملم
- گردەسێن: 32 ملم
- دهۆک (ناوەندی پارێزگا): 28.8 ملم
- شێخان: 20 ملم
- بەردەڕەش: 15.5 ملم
- سیمێل: 9.3 ملم
پارێزگای هەولێر:
- مێرگەسۆر: 124 ملم
- نازەنین: 107.1 ملم
- شەقڵاوە: 100 ملم
- بارزان: 82 ملم
- خەلیفان: 82 ملم
- هەولێر (ناوەندی پارێزگا): 70.8 ملم
- ڕواندز: 66.2 ملم
- هیران: 63 ملم
- چۆمان: 62.1 ملم
- پیرمام: 52 ملم
- سۆران: 45.4 ملم
- بەنداوی گۆمەسپان: 41.4 ملم
- بەنداوی دۆستی: 41.4 ملم
- سیدەکان: 40.5 ملم
- شەمامک: 32.1 ملم
- خەبات: 16.8 ملم
- حاجی ئۆمەران: 1.2 ملم
- لە وێستگەکانی کۆیە و دیبەگە هیچ بارانبارینێک تۆمار نەکراوە.
پارێزگای کەرکووک:
- تەکیەی جەباری: 50 ملم
- شوان: 36.3 ملم
- کفری: 8.6 ملم
- مەیدان: 3.6 ملم
- کەلار: 1.6 ملم
- خانەقین: 1.2 ملم
- لە ناوەندی کەرکوک و خورماتوو هیچ بارانێک نەباریوە.
پارێزگای هەڵەبجە:
- تەوێڵە: 15.5 ملم
- بیارە: 15 ملم
- سیروان: 6.2 ملم
- هەڵەبجە (ناوەندی پارێزگا): 6 ملم
- خورماڵ: 3.6 ملم
AM:11:09:28/12/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت