شاندێکی پارتی بۆ دوو پرس دەچێتە بەغدا
وێستگەنیوز-
شاندێکی پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک فراکسیۆنەکەی دەچێتە بەغدا.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2025، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بچێتە بەغدا.
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بە میدیای پارتی راگەیاند، "سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی ئەو حزبەیە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، شاندە باڵاکەی پارتی سبەی دووشەممە، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەشێکی دیکەی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ بەغدا، تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.
بڕیارە 29ی ئەم مانگە یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەبچێت كە تیایدا كاندیدە دەرچووەكان سوێندی یاسایی دەخۆن، هەروەها بڕیاریشە سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان هەر لەو كۆبوونەوەیە هەڵبژێردرێن.
AM:10:32:28/12/2025
ئهم بابهته 628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت