پارێزگاری کەرکوک: سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە
وێستگەنیوز-
بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەی یەکشەممە بکاتە پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2025، لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا پشووە و دەوام رادەگیرێت".
ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابییان و خوێندکاران دراوە بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری کەشوهەوا، شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما".
PM:09:44:27/12/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت