تەندروستیی سلێمانی: لەماوەی ئەمساڵدا نزیكەی 17 هەزار دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای 122 ئەنجام دراوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای 122 لە ئەمساڵدا بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی ئەمساڵدا 16,844 دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 122 بۆ فریاكەوتنی خێرا و بە هاناوەچوونی هاوڵاتییان ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیە 4017 دەرچوون كۆدی سورو بووە.
هاوكات لەماوەی ئەمساڵدا لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 819 حاڵەتی گواستنەوەی تەرم بۆ پزیشكی دادیی و 2894 دەرچوونی گواستنەوەی هاوڵاتییان لە ماڵەوە بۆ نەخۆشخانە و بە پێچەوانەوە و 4722 گواستنەوەی نەخۆش لەناو شار و 4392 گواستنەوەی نەخۆش بۆ دەرەوەی شار تۆماركراون.
PM:09:19:27/12/2025
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت