بەهۆی بارینی بەفرەوە هاتووچۆ لە مەرزی کێلێ راگیرا


وێستگەنیوز-

قایمقامییەتی قەزای پشدەر رایدەگەیەنێت بەهۆی بارینی بەفرەوە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت.


ئەمشەو شەممە 27ی کانونی یەکەمی 2025، قایمقامییەتی قەزای پشدەر رایگەیاند، "بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەردوو دیوی مەرزی کێلێ و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی سەر و سامانی هاوڵاتییان، سەرجەم بازرگان و گەشتیار و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە سبەی یەکشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2025، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ دەوەستێت".

قایمقامییەتی پشدەر داوا دەکات هاوڵاتییان لە مەرزی کێلێ و رێگە کوێستانییەکانی دیکەی قەزای پشدەر نزیک نەبنەوە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی خۆیان و رەخساندنی بواری پێویست بۆ تیمەکانی ئاوەدان کردنەوەو رێگەوبان کە کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی رێگەکان.


PM:09:01:27/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو