كه‌شناسی هه‌رێم به‌فر و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئاسمان به گشتی هه‌وری باراناوی ده‌بێت و له ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌ه و، خێرایی با چالاك ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 ئاسمان به‌گشتی هه‌وری باراناوی ده‌بێت، نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ده‌بارێت، له ناوچه سنووریه‌كان و ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان به‌فر بارین به‌رده‌وامی هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه نیمچه به‌رزه‌كان تێكه‌ڵه‌ی باران و ورده به‌فر (كڕێوه ) ببارێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی نزم ده‌بێته‌وه به (2 - 5 ) پله به‌راوورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 15 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر و له‌كات و شوێنی دابارین ( 4 - 6 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 28- 12- 2025 ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت، بارانی مامناوه‌ند له هه‌موو ناوچه‌كاندا ده‌بارێت له هه‌ندێ كات و شوێن رێژه‌ی دابارین زیاد ده‌كات به تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه‌كان و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم، به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت له ناوچه سنووریه‌كان و ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه نیمچه به‌رزه‌كان تێكه‌ڵی باران و ورده به‌فر ( كڕێوه ) ببارێت، هه‌روه‌ها له كاتی باران باریندا خێرای با چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و سلێمانی، له كاتی ئێواره‌دا باران بارین به نمه بارانی پچڕ پچڕ له هه‌ندێ شوێن ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با مام ناوه‌ند ده‌بێت (15 – 25 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكداو له هه‌ندێ ناوچه چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان ( 7 – 9 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت. له‌كات و شوێنی دابارین ( 4 - 6 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 10 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 7 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 9 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ :10 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 11 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 8 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 7 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 12 پله‌ی سیلیزی
AM:10:59:27/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت