ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه رۆژی شەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2025 تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2025 شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پله‌ی گه‌رما بۆ -10 داده‌به‌زێت، تکایە ئاگاداری سەلامەتی خۆتان بن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "پێشبینی شه‌پۆلێكی به‌فر و باران بۆ سبه‌ی شه‌ممه 27 تاوه‌كو سێشه‌ممه 30ی ئه‌م مانگه ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "شه‌پۆلێكی به‌فربارین رووله ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كات، به تایبه‌ت ناوچه‌كانی (حاجی ئۆمه‌ران، كۆڕه‌ك، پێنجوێن، كانی ماسی و ئامێدی) كه پله‌ی گه‌رمی بۆ -10 پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت".
ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌سات داواش له هاوڵاتیان ده‌كات ئاگادار بن و ره‌چاوی سه‌لامه‌تی خۆیان بكه‌ن.
PM:07:18:26/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت