له رێگای مه‌رزی كێلێ ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانی
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای مه‌رزی كێلێ له سنووری قه‌ڵادزێ ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا و 8ی تریش برینداربوون.
عه‌لی عه‌بدوڵا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی راپه‌ڕین به‌وێستگه نیوزی وت: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب هایلۆكس له‌سه‌ر رێگای مه‌رزی كێلێ له‌خوار بینای پاسه‌وانی سنور وه‌رگه‌ڕاوه".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی راپه‌ڕین ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له ئه‌نجامدا هه‌شت كه‌س برینداربوون كه چوار ژن و دوو منداڵ و دوو پیاو بوون و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه".
عه‌لی عه‌بدوڵا راشیگه‌یاند كه "دوو ژن و دوومنداڵ له‌به ر سه‌ختی برینه‌كه‌یان به‌ڕێكراون بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی، ئه‌وانی تریش له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ ماونه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن".
PM:05:49:26/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت