كەشناسی: بەفر و باران بارین دەستپێدەكاتەوە و شەپۆلەكە بەردەوامی دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینیكردووە، ئەمڕۆ هەینی نمە باران لە سلێمانی ببارێت و سبەینێ‌ شەممە نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە پارێزگای هەلەبجە و هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکاندا، پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ".

ئاماژەشیكرد، "سبەى شەممە بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر ( کڕێوە ) ببارێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ رۆژانی دواتر بەردەوامی دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی


PM:12:29:26/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو