باڵیۆزی ئێران لە عێراق: هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل جێگای رێزە


وێستگەنیوز-

باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایدەگەینێت، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان باشن و هەڵوێستیان لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل جێگای رێزە.

محەمەد كازم ئال سادق، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە رایگەیاند، "پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی مكوردستان باشن و سەردانی بەرپرسەكانمان بۆ لای یەكتری بەردەوامە".

وتیشی، "هەفتەی رابردوو سەردانی هەرێمی كوردستانم كرد و چاوم بەهەموو سەركردەكانی كوردستان كەوت".

بەوتەی محەمەد كازم ئال سادق، "هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لە جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران وئیسرائیل، جێگای رێزە و شەرفمەندانە بووە و پاڵپشت و پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە".

ئاشكراشی كرد، "پەیوەندی نێوان گرووپە چەكدارەكانی عێراق و ئێران دێرینە، بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە قۆناغێك خۆیان بڕیار بەدەستن".

ئاماژەشیكرد، "ئەو بڕە پارەیەی تاران لە حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی بەدەستیهێناوە، زۆرترین بڕە پارە بووە بەراورد بە حكومەتەكانی پێش سودانی".

سەبارەت بە دامەزراندنی مارك ساڤایا، وەك نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق، وتی: "بۆ ئەو حاڵەتەی لە عێراقدا هەیە، پێویستی بەو نێردەیە نەدەكرد".


AM:09:36:26/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو