پیرۆزباییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی كاردانه‌وه‌ی جیاوازی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێده‌كه‌وێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
پیرۆزباییه‌كه‌ی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێكه‌وته‌وه و ئاراسته‌ی زه‌رگه‌ته به "ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی بزووتنه‌وه‌كه" ناوی ده‌بات.
دوێنێ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی له كه‌سی یه‌كه‌می پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد له نێویاندا دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید كه وه‌ك رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناساندی.
له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی زه‌رگه‌ته راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ناوی جڤاتی نیشتمانی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "پێویست بوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار بێت، كه له رۆژی 13ی نیسانی 2025ه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و فه‌رمانگه‌ی پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه هیچ سیفه‌تێكی قانونی و رێكخراوه‌ییان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا نیه و نوێنه‌رایه‌تی گۆڕان ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت خۆیان له به‌رده‌م هه‌مو كه‌ناڵه‌كاندا به ئاشكرا وتیان تا ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسی نیشتیمانی رێكخه‌ر نین".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی زه‌رگه‌ته ده‌ڵێت: "ئه‌م كاره ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆیه له كاروباری ناوخۆیی گۆڕان و لایه‌نگرییه له گروپێكی لاده‌ر له‌ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم پێش هه‌ر كه‌سێكی دیكه ڕێز له قانون بگرێت و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری گۆڕاندا نه‌كات و نه‌بێت به فاكته‌ری ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی زیاتر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی زه‌رگه‌ته باسی له‌وه‌شكردووه كه "هه‌مووان ده‌زانن كه ساڵی رابردوو به‌هۆی خواستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و دوور له بنه‌ماكانی دیموكراسی و پێشێلكردنی زه‌قی ده‌ستوری ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ شه‌ش مانگ كه‌سێك بریكارنامه‌ی بۆ كرایه‌وه، ئه‌و ماوه‌یه له 13ی نیسانی 2025 كۆتایهاتووه".
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی زه‌رگه‌ته داواشیكردووه "دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بنه به‌شێك له‌كێشه‌كان و وه‌ك دامه‌زراوه‌ی حزبی به‌كارنه‌هێنرێن بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری پارته سیاسییه‌كان".
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی كوردسات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گروپێكی كه‌مینه له گردی زه‌رگه‌ته، جارێكی دیكه په‌نایان برده‌وه به‌ر به‌كارهێنانی ناوی "جڤاتی نیشتمانی" بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه په‌یوه‌ندی به ئیراده‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانییه‌وه نییه".
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی كوردسات ده‌ڵێت: "ئه‌م گروپه به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆنفرانسی نیشتمانی ساڵی 2024 كه له گردی زه‌رگه‌ته، هه‌روه‌ها هه‌ردوو كۆنفرانسی ساڵی 2025 وه‌ك گروپێكی كه‌مینه و ئاژاوه‌گیڕ ناسێنراون و، مافی یاسایی و سیاسی‌یان بۆ قسه‌كردن به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ته‌نها مامه‌ڵه‌ی سیاسی و كارگێڕی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شه‌رعی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، كه ئێستا مه‌كۆی سه‌ره‌كی له گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانییه و دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، سه‌ركردایه‌تی ده‌كات".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "كۆنفرانسی داهاتوو ده‌بێته "سه‌نگی مه‌حه‌ك" بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆیه‌كان و ئێمه چاوه‌ڕێین و تا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، له هه‌وڵه‌كانمان ناوه‌ستین".
PM:11:08:25/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت