یه‌كگرتوو: هه‌رچی زووتره په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربێت و له‌وه‌زیاتر په‌كنه‌خرێت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داوایكرد هه‌رچی زووتره په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربێت و له‌وه‌زیاتر په‌كنه‌خرێت، ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به زووترین كات موچه‌ی مانگه‌كانی (11-12)ی ئه‌مساڵ دابه‌ش بكه‌ن و وه‌ك ساڵانی تر دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی نه‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و له به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه:
*یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بوویه‌وه به هێزی سێهه‌می جه‌ماوه‌ری كوردستان.
*پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هه‌وڵی جدی بده‌ن كه به زووترین كات موچه‌ی مانگه‌كانی (11-12) ئه‌مساڵ كه مافێكی سه‌ره‌تایی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه دابه‌ش بكرێت و وه‌ك ساڵانی رابردوو دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی نه‌كه‌ن.
*كۆبوونه‌وه‌كه داوای كرد كه هه‌رچی زووتره په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربێت و له‌وه‌زیاتر په‌كنه‌خرێت.
*ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو به لایه‌نه‌براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تا له چوارچێوه‌ی نه‌خشه رێگایه‌كی هاوبه‌ش پێكه‌وه بچنه به‌غدا تاوه‌كو پێگه‌ی كورد له به‌غدا به‌هێز بێت و شایسته داراییه‌كان و مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێن.
*كۆبوونه‌وه هاوخه‌می خۆی ده‌ربری بۆ قوربانیان و زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و شوێنه‌كانی تر.
PM:07:20:25/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت