بافڵ تاڵه‌بانی و موسه‌نا سامه‌ڕائی جه‌خت له پابه‌ندبوون به واده ده‌ستوورییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی عه‌زم جه‌خت له پابه‌ندبوون به واده ده‌ستوورییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له موسه‌نا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی عه‌زم كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی و نزار ئامێدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبوون، جه‌خت له پابه‌ندبوون به واده ده‌ستوورییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كرایه‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "ده‌بێت حكومه‌تی داهاتووی عیراق توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بێت و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵك بێت".
PM:05:40:25/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت