کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان بەگشتی نیمچه هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى هەینی 26ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەو نمە باران لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات (پارێزگای هەلەبجە) دەستپێدەکات لەگەڵ بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنوورییەکاندا, پاشان کاریگەری دابارین ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکێش دەگرێتەوە، هەروەها بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممە ناسەقامگیری کەش زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەجۆڕێک پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لەنزم بوونەوە دەکەن لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیا کاندا و بەفرێکی کەم بۆ مام ناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و نیمچە بەرزەکان دەبارێت شایانی باسە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێت، سبەی پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ :11 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی


AM:11:37:25/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو