کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو کەش سەقامگیر دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو و رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمشەو کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێت لەگەل ئەگەری دروستبوونی تەم لەکاتەکانی درەنگانی شەو تاکو کاتەکانی بەیانی بەتایبەتی لە هەندیک لەناوچە دەشتاییەکانی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر".

هەروەها کەشناسییی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ئەمڕۆی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردووەتەوە، لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 9ی ئەمشەو، بەمشێوەیە بووە:

سلێمانی 7.6 ملم
چەمچەمال 1.6 ملم
بازیان 0.4 ملم
دەربەندیخان 6.2 ملم
حاجی ئۆمەران 4.8 ملم
هەلەبجە 2 ملم
هەلشۆ 0.2 ملم
کەلار 0.4 ملم
مەیدان 0.6 ملم


PM:09:22:24/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو