شەپۆلێكی تری بارانبارین و بەفر بارین بەڕێوەیە
وێستگەنیوز-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین و بەفر بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "رۆژی شەممە رێكەوتی 27/12/2025 تاوەكو رۆژی سێشەممە رێكەوتی 30/12/2025 ناوچەكانی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی بارانبارین و بەرفر بارین".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "رۆژی شەممە كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات و سەرەتای شەپۆلەكە بە بەفر بارین و نمە باران لەسەر ناوچە سنورییەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەستپێدەكات و پاشان كاریگەرییەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی تر".
ئاماژەشیكرد، "زۆرترین ماوەی دابارینی بەفر و باران دەكەوێتە رۆژی دووشەممەوە، رۆژی سێشەممەش ئەگەری دابارینی بەفر بارین و نمە باران هەیە لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆك".
دڵنیاییشیداوە، "دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممەی داهاتوو كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت".
PM:12:44:24/12/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت