كاروان حەمید حەلاق بۆ وێستگەنیوز: لە ڤیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیدا لە هۆڵەندا هونەری كوردیمان بە جیهان ناساند


وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح

هونەرمەندێكی كوردی تاراوگە رایدەگەیەنێت، لە ڤیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیدا لە وڵاتی هۆڵەندا هونەری كوردیان بە جیهان ناساندووە.


كاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندی كوردی تاراوگە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە تازەترین كاری هونەریم، لەگەڵ دوو گرووپی هۆڵەندی بەشداربوم لە ڤیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی كە لە وڵاتی هۆڵەندا رێكخرابوو".

وتیشی، "ڤیستیڤاڵەكە لەژێر ناونیشانی كولتوری كوردی و هۆڵەندی بەڕێوەچوو بەمەبەستی ناساندنی فەرهەنگ و كولتور و هونەری رەسەنی كوردی بە جیهان".

كاروان حەمید حەلاق، باسی لەوەشكرد، "ڤیستیڤاڵەكە دروستكردنی پردێكی پەیوەندی بوو لە نێوان هەردوو كولتوری كوردی و هۆڵەندیدا و بەتایبەتیش دەوڵەمەندی و جوانی فەرهەنگی كوردەواری تیادا نمایشكرا".

ئەو هونەرمەندە بۆ وێستگەنیوزی ئاشكرا كرد، "كاتێك پارچە شیعرێكم بۆ كوردستان پێشكەشكرد گوزارشتی لە ناخی خۆم دەكرد كە دوورم لە كوردستان و كارە هونەرییەكەم گوزارشتی لە ناخم دەكرد و بە رۆحەوە وشەكانم دەردەبڕی".


PM:09:47:23/12/2025










ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو